قوتابیانی پۆلی 12 ئاگادار دەکرێنەوە

دەتوانن لەم لینکەوە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان بزانن
تاقیکردنەوەکان
تاقیکردنەوەکان

K24 - هەولێر:

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی (بە هەموو بەشەکانییەوە) ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا لینکی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12ـی لەخۆدەگرت.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رایگەیاند، هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2022 خولی يەکەم (بە هەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

ئاماژە بەوەش درا، پێویستە قوتابیان دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 راشیگەیاند، پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو.

بەستەری تایبەت بە زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12