كۆمپانیای دانه غاز زیانه گیانییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمپانیای دانه‌گازی ئیماراتی رایگه‌یاند، له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان، دوو كارمه‌ندیان به‌سووكی برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، برینی هه‌ردوو برینداره‌كان زۆر سووك بوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كۆمپانیاكه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه به‌شداره و دوای هێرشه‌كه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزێكی زیاتری بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچه‌یه جێگیر كردووه.
دوێنێ هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كه كۆمپانیای داناگاز كاری وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات.
دواتر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م گوتی: هێرشه مووشه‌كییه‌كه له‌ڕێگه‌ی كاتیۆشای 107ـه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كاتیۆشایه توانای بڕینی مه‌ودایه‌كی زۆری هه‌یه و له شوێنێكی زۆر دووره‌وه ئاراسته‌كراوه.
H.B