به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو و رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كان له شوێنێكی دووری سنووره‌كه‌وه هه‌ڵدرابوون، چونكه ته‌واوی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێركۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانه و له‌ڕووی ئاسایشه‌وه پارێزراوه، به‌ڵام سنووری ناوچه‌كه‌یان هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له‌و ناوچه‌یه به‌ولاوه به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌مه‌نیه‌تی له ئه‌ستۆی هێزه عێراقییه‌كانه و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان و چۆڵه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م گوتی: راسته كۆمپانیای داناغاز له ناوچه‌كه‌یانه، به‌ڵام ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌كراوه بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانج لێی سنووری ناوچه‌كه‌یان بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای هێرشه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هێزی كۆماندۆ یه‌كه‌م هێز بوو كه گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌وان ناتوانن په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ لایه‌نێك رابكێشن، چونكه سنووره‌كه زۆر فراوان و چۆڵه‌وانییه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی كۆنترۆڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی هێزه عێراقییه‌كانه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه له‌ڕێگه‌ی كاتیۆشای 107ـه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كاتیۆشایه توانای بڕینی مه‌ودایه‌كی زۆری هه‌یه و له شوێنێكی زۆر دووره‌وه ئاراسته‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ڵكی ناوچه‌كه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه بڵاوده‌كرێنه‌وه، گوایا دوای هێرشه‌كه كاركردن له‌ناو كێڵگه‌ی كۆرمۆر شڵه‌ژاوه، له راستییه‌وه دوورن و كاركردن له‌ناو كێڵگه‌كه ئاساییه و هێرشه‌كه هیچ كاریگه‌ریه‌كی به‌سه‌رییه‌وه نه‌بووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له زیانی گیانی و ماددیش ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه، هه‌رچه‌ند مووشه‌كه‌كه له‌ناو سیمی دانه‌غاز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام له شوێنی كاركردنی كۆمپانیاكه دوور بوو.
H.B