ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی "گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق" دەکات
K24 – هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بریتین لە:..
- راپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.
- ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.
- هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.