وه‌زیری پلاندانانی عێراق: فه‌رمانبه‌رانی پله پێنج به‌ره‌و خوار له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین

K24 - هەولێر:
وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، سیستمی مووچه له عێراق دادپه‌روه‌رانه نییه، فه‌رمانبه‌رانی پله پێنج به‌ره‌و خوار له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022) له به‌غدا به میدیاكانی راگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی پله پێنج به‌ره‌و خواره‌وه له ژێری هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پێویسته به بڕیارێكی سیاسی گرفتی جیاوازی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویسته جیاوازییه‌كانی مووچه كه‌متر بكرێنه‌وه، ده‌ستكاری سیستمی مووچه له عێراق بكرێت.
ده‌شڵێت: "فه‌رمانبه‌ران پێكه‌وه له حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن، جیاوازی زۆر له مووچه‌یاندا به‌دی ده‌كرێت".
ئه‌م وه‌زیره عێراقییه ئاماژەی به‌وەش كرد، دادپەروەری لە داهات و مووچەی كەرتی حكومەتدا نییە و ئەمەش كەموكوڕییە لە سیستمی مووچە لە عێراقدا.
جەختیشی كردەوە، ئەنجوومەنی ئابووری تاوتوێی ئەو بابەتەی كردووە، بەڵام پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی هەیە و رەنگە بۆ حكومەتێكی سەقامگیر لە هەلومەرجی كۆمەڵایەتی سەقامگیردا ده‌توانرێت ئه‌م كاره بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویستە هه‌ڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە پلەحەوت دابمەزرێ".