یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران دەدا
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران دەدات، كه به‌هۆی قه‌یرانی خۆراكه‌وه دێته ئاراوه.
ئایا كلنایا، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری سنووری ئه‌وروپا "فرۆنتێكس" هۆشداری له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران به‌هۆی قه‌یرانی خۆراك له جیهان ده‌دات كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه هاتووه‌ته ئاراوه و داواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله بكات.
كلنایا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راشیگه‌یاند "ئه‌وروپا ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئۆكرانیاوه روو له وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن".
پەیوەست بەو پرسە ئیلفا یۆهانسۆن، كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ناوخۆ رایگه‌یاند "ده‌كرێت كه‌می خۆراك و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ببنه هۆى ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وڵاته‌كانیان جێبهێڵن، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێی روودانی قه‌یران نه‌كه‌ین و ده‌بێت ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بكه‌ین".