لە ماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار عێراقی گەشتیان بۆ دەرەوە کردووە

دامەزراوەی "عێراق موستەقبەل": گه‌شتیارانی عێراقی زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلاریان خه‌رج كردووه
ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ توركیا
ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ توركیا

K24 - هه‌ولێر:

دامەزراوەی "عێراق موستەقبەل" بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هەزار عێراقی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردەوە. به‌ گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌، زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلاریان خه‌رج كردووه‌.

دامەزراوەكه‌ لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەبۆنەی جەژن لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 500 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە کراوە و جگە لە حاجیان، زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی بۆ گەشتکردن سەردانی وڵاتانیان کردووە.

دامەزراوەی "عێراق موستەقبەل" ئاشکرایکرد، بەگوێرەی خەملاندنەکان هەر گەشتیارێک زیاتر لە هەزار دۆلاری خەرجکردووە، کۆی خەرجیی ئەو 100 هەزار گەشتیارەش دەگاتە سەرووی 100 ملیۆن دۆلار، کە ئەوەش کەمترین بڕی تێچوویان هەژمارکردووە.