ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: سكاڵا دژی مالیكی له‌سه‌ر تۆماره ده‌نگییه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه وه‌رگیراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سكاڵای دژی نووری مالیكی له‌باره‌ی تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كان وه‌رگیراوه و رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق هاتووه: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له به‌غدا سكاڵاكه‌ی سه‌ر مالیكی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه ئاراسته‌ی داواكاری گشتیی كراوه، له‌باره‌ی تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كان و ئێستاش به گوێره‌ی یاسا رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
چه‌ند رۆژێكه چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی به ناوی نووری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كان، به تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در.
دوو رۆژ به‌ر له ئێستا پارێزه‌رێك سكاڵای دژی مالیكی تۆماركرد و به گوێڕه‌ی ده‌قی سكاڵاكه، مالیكی تۆمه‌تباركراوه، ئه‌وه‌ی له‌و تۆماره ده‌نگییانه‌دا باس كراوه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی و سووكایه‌تی به سه‌ركرده سیاسییه‌كان كراوه.
هاوكات دوێنێش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له مالیكی كردووه، خۆی به‌ركه‌نار بكات و بكشێته‌وه و واز له كاری سیاسی بهێنێت و داوای لێخۆشبوو‌ن بكات، خۆی بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه خوایه، به تۆبه و په‌شیمانی بۆی بنووسرێت.
چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له ئێستا پێنجه‌م تۆماری ده‌نگیی مالیكی بڵاوكرایه‌وه، كه ده‌ڵێت: پەیوەندی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتی کەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە.
به گوێره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ھەموویان راستەوخۆ سەر بە ئێرانن، ھاوكات دەڵێت، "برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و لە باخەکانیانن".