لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ ره‌زامه‌ندی نیشاندا
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیاری به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سویدی له په‌یمانی ناتۆ ره‌زامه‌ندی نیشاندا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا سیناتۆره كۆمارییه‌كان و دیموكراتییه‌كان به‌شدارییان كردووه و ده‌نگیان به پڕۆژه بڕیاره‌كه داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێویسته هه‌ر 30 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی "ناتۆ" ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی هه‌ردوو وڵاتی سوید و فیله‌ندا ده‌رببڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی جێگیر ببێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش دوای ئه‌وه هات، پڕۆژه بڕیاری به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له‌و هاوپه‌یمانێتییه سه‌ربازییه، ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، پڕۆسه‌ی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی "سڕده‌كات"؛ ئه‌گه‌ر فینله‌ندا و سوید پێشێلی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران پشتگیری بڕیاره‌ی كرد، پیشبینی ده‌كرێت، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌سته‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
بۆب مینیندیز، سیناتۆری دیموكراتییه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی سوید و فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ یه‌كێك له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه.
مینیندیز له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، داهاتووی هاوبه‌شییه‌كانی ناتۆ پته‌وتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵچوونه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاوه‌یه.
په‌یمانی ناتۆ له ساڵی 1949 دامه‌زراوه و له مادده‌ی پێنجه‌می به‌ڵێننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی په‌یمانه‌كه رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێك ببێته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناتۆ وه‌ڵاتی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه.
سوید و فینله‌نداش به‌هۆی هه‌ستكردنیان به توڕه‌یی رووسیای دراوسێیان پێداگرییان كردووه، تا له په‌یمانی ناتۆ ببنه ئه‌ندام، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022 هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، كه تا ئێستا هێرش و داگیركارییه‌كه‌ی سوپای رووسیا كۆتایی نه‌هاتووه.
جۆن كێربی، رێكخه‌ری ستراتیژی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، هێزه سه‌ربازییه‌كانی فینله‌ندا و سوید ئامرازی نوێیان هه‌یه، كه بڕوا ناكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هانی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، تا به زووترین كات به‌ئه‌ندامبوونیان له په‌یمانی ناتۆ جێگیربكرێن.