تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ گوندی پەرەخ بەردەوامە

21 گوللـە تۆپ لە دەوروبەری پەرەخ کەوتوونەتە خوارەوە

K24 - زاخۆ:

ئیسلام یوسف، پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرای کرد، کە تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ گوندی پەرەخ بەردەوامە و لە شەو و رۆژی رابردوودا 21 گوللـە تۆپ لە دەوروبەری پەرەخ کەوتوونەتە خوارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 21 گولە تۆپ لە دەوروبەری گوندی پەرەخ کەوتوونەتە خوارەوە.

تۆپبارانکردنی ئەم ناوچەیە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستی پێکردووە و لە یەکەم هێرشدا 9 گەشتیار کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆرینەیان دانیشتووی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.