ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی "هیمارس" ده‌داته ئۆكرانیا

K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به بڕی 270 ملیۆن دۆلار هاوكاریی سه‌ربازیی نوێ پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات، هاوكارییه‌كه‌شپێدانی سیستمی مووشه‌كی له جۆری "هیمارس" له‌خۆده‌گرێت.
به پێدانی ئه‌و هاوكارییانه، ئۆكرانیا ده‌بێته خاوه‌نی 20 بۆمهاوێژی له‌و جۆره، كه ده‌توانرێت له‌سه‌ر زرپێپۆش جێگیر بكرێت و له رووی ئامانجگرتنیشه‌وه ئاستی به‌رزه.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی بۆ دۆسیه‌ی ستراتیژی رایگه‌یاند، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، 580 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "فێنێكس گۆست"یشی له‌گه‌ڵه.
روونیشكرده‌وه، بۆردومانێكی چڕی زۆربه‌ی خاكی ئۆكرانیا كراوه و سه‌نته‌ری بازرگانی و باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون كراونه‌ته ئامانج، كه هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته قوربانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به روونی گوتویه‌تی "پاڵپشتییه‌كانمان بۆ حكومه‌تی ئۆكرانیا و گه‌له‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیانه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆپهاوێژی "هیماریس" به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشت به سیستمی "جی پی ئێس" ده‌به‌ستێت، بۆ دیاریكردنی پێگه‌ی دوژمن و له‌مه‌ودوا له توانایدایه له دووری 80 كلیۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئۆكرانیا ده‌ستكه‌وته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر توانای به ئامانجگرتنی سوپای رووسیایان نه‌بووه.
كێربی ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كرێت، 36 مووشه‌ك و چوار بنكه‌ی بۆمهاوێژی دیكه‌ی له‌گه‌ڵه.
له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه سوپای رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و به‌شێكی خاكی ئۆكرانیا داگیركراوه، هاوكات به چڕیش وڵاته‌كه بۆردومانكراوه، هه‌رچه‌نده واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكاری سه‌ربازییان به كیێڤ داوه، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ مۆسكۆ، كه دراوسێیه‌كه‌ی له دژی ئه‌و پڕچه‌ك ده‌كرێت.