گرافیک...هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا

20 ملیۆن تۆن گەنمی ئۆکرانیا ناتوانرێت هەناردە بکرێت

K24 – هەولێر

بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا بۆ وڵاتان راگیراوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەبووە بۆ سەر بازاڕەکانی جیهان، بۆ هەناردەکردنەوەی گەنمی ئۆکرانیا رێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە.

ئێستا بڕی 20 ملیۆن تۆن گەنمی ئۆکرانیا ناتوانرێت هەناردە بکرێت، داهاتەکەی بە 10 ملیار مەزەندە دەکرێت، بەگوێرەی داتاکان دوای وەرزی دروێنە ئەو رێژەیە بۆ 75 ملیۆن تۆن بەرز دەبێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە 37 ملیۆن کەس لە جیهان بەدەست برسیەتییەوە دەناڵێنن.

نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا هەوڵەکانیان خستەگەڕ، بۆ ئەوەی ئەگەر بەشێوەی کاتیش بێت، رووسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنی گەنم بکەن، بۆ ئەمەش ناوەندێکی هەماهەنگی لە تورکیا کراوەتەوە و رێککەوتنێک بۆ ماوەی 120 رۆژ لەنێوانیادا واژۆکراوە، بۆ ئەوەی رووسیا رێگری لە هەناردە کردنی گەنمی ئۆکرانیا نەکات.