ئینفۆگرافیک.. جینۆساید لە جیھان

رژێمی بەعسی عێراق 182 هەزار هاووڵاتی کوردی ئەنفال کرد

K24 – هەولێر

بە درێژایی مێژوو لەلایەن ژمارەیەک رژێمی دیکتاتۆر لەسەر ئاستی جیهان، چەند میللەتێک جینۆساید کراون، یەکێک لەو میللەتانە کوردە.

لە ساڵی 1980 تا 1988، واتا لە ماوەی هەشت ساڵدا رژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق چەند شاڵاوی راگواستن و ئەنفالی دژی خەڵکی کوردستان دەستپێکرد، 182 هەزار هاووڵاتی کوردی ئەنفال کرد و زیاتر لە 4500 گوندی کوردستانیشی خاپوور کرد.