سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ئیمارات ده‌رده‌بڕێت

نێچیرڤان بارزانی: دڵم له‌گه‌ڵتانه‌
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی به‌ حكومه‌ت و گه‌لی ئیمارات ده‌ربڕی بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی لافاوه‌كه‌، كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌و كاته‌ ناخۆشه‌دا هاوخه‌می خۆم بۆ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بیی برا و سه‌ركرده‌ و حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی ده‌رده‌بڕم، كه‌ له‌ كاره‌ساته‌ پڕئازاره‌كه‌ی ئه‌و لافاوه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ گرتووبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕم و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم، دڵم له‌گه‌ڵتانه‌".

له‌ لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی ئیمارات، كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه‌، لانی كه‌م 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 900 كه‌سیش له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزاری وڵاته‌كه‌وه‌ رزگاركران.