کازمی: ئامادەین بۆ رادەستکردنی دەسەڵات
K24 - هەولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات قوربانی به‌خۆیان بده‌ن و ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا كورسییه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تێ نوێ جێبهێڵێت.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی سیاسی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و باشترین چاره‌ش گفتوگۆی سه‌ركرده سیاسییه‌كانه كه به دانایی و قوربانیدان بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ڵه‌یه بگوترێت ئه‌م حكومه‌ته هۆكاری كێشه‌كانه، له‌سه‌ره‌تاوه رامانگه‌یاندووه ئاماده‌ین ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان كۆكبن ئێمه‌ش ئاماده‌ین ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه.