هومایۆن شه‌جه‌ریان دوو گۆرانی كوردی ده‌ڵێـته‌وه‌

بۆ گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌كان سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌ بكه‌
هومایۆن شه‌جه‌ریان
هومایۆن شه‌جه‌ریان

K24 – هه‌ولێر:

هونه‌رمه‌ندی دیاری ئێران، هومایۆن شه‌جه‌ریان، دوو گۆرانی كوردی به‌ ناوه‌كانی مینا گیان و شیرینه‌ سه‌وزه‌ به‌ زمانی كوردی ده‌ڵێته‌وه‌.

هومایۆن شه‌جه‌ریان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام چیرۆكی ئەو دوو بەرهەمە باس دەكات كە ساڵی 2008 لەگەڵ باوكی سەردانی سلێمانیان كردووە و خەڵك رێزێكی زۆریان لێناوە، جوانییەكانی ئەو سه‌ردانه‌ هێندە لە بیرەوەریمدا مایەوە كە ساڵی 2012 بۆ كۆنسێرتێكی دیكە لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی بۆ جاری دوووەم سەردانی ئەو شارەم كرد.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: دوای ئەو كۆنسێرتە لەلایەن هاوڕێ خۆشەویستەكانمەوە پێشنیازی ئەوەم بۆ كرا دوو گۆرانی كوردی بڵێمه‌وه‌، كە بەوپەڕی خۆشییەوە قبووڵم كرد. من سەرەتا دەمویست تەنیا ئاوازه‌كه‌ كوردی بێت و وشەكان فارسی بێت كە هاوڕێكانم داوایان لێكردم با وشەكانیش كوردی بێت و چونكه‌ بە كوردی تام و چێژێكی تایبەتی هەیە. منیش دوای ئەوەی شیعری گۆرانییەكانیان بۆ وەرگێڕام بە كوردی هەردوو گۆرانییەكەم چڕی.

لە كۆتاییدا هومایۆن شه‌جه‌ریان نووسیویه‌تی: ئەو دوو بەرهەمە لە قووڵایی دڵمەوە پێشكەشی ئێوەی دەكەم بە تایبەتی كوردزمانەكان لە سەرانسەری دونیا. هیوادارم جەسارەتم بە پێی عەشقی بێ كۆتاییم بۆ ئێوە دابنێن.

بۆ گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌كان سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌ بكه‌:

گۆرانی مینا گیان

گۆرانی شیرینه‌ سه‌وزه‌