منبج: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ ده‌روازه‌ی باكوور ده‌چنه‌ ناو شاره‌كه‌

شه‌ڕ له‌ رێگه‌ی نێوان منبج و جرابلوس روویداوه‌

K24 – هه‌وڵێر

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ده‌روازه‌ی باكوور چوونه‌ ناو شارۆچكه‌ی منبج كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند له‌ رێگه‌ی نێوان مبنج و جرابلوس روویداوه‌.

شه‌ڕوانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی باكوور بچنه‌ ناو شاره‌كه‌، له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان منبج و جرابلوس له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشی تووشی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت ده‌بن و سه‌رچاوه‌ لۆكاڵییه‌كانی باس له‌ كوشتنی 26 چه‌كداری داعش له‌م شه‌ره‌دا ده‌كه‌ن.

ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج به‌ پشتیگری هه‌وایی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژی بیست و شه‌شه‌م داوه‌، كه‌ پێشتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ باشووری شاره‌كه‌ سایلۆ و چوارڕێیانی ئه‌لشه‌ریعه‌یان له‌ چه‌كدارانی داعش پاككردبووه‌وه‌‌.