کەمپی مەخموور بۆردومانکرا

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە
دیمەنێکی شوێنی بۆردومانەکە
دیمەنێکی شوێنی بۆردومانەکە

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا کەمپی مەخموور لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەخموور بە کوردستان24ی راگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گەڕەکی چواری لەناو کەمپی مەخموور بۆردومان کردووە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک کەس بریندارن".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێش بۆردومانەکە دەنگی فڕۆکە لە ئاسمان بیستراوە.

کەمپی مەخموور کە لەلایەن پەکەکە بە بە کەمپی "پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی" دەناسێندرێت، زیاتر لە 12 هەزار کەس لێی نیشتەجێن کە لایەنگر و کەسوکاری گەریلاکانی پەکەکەن.

پێشتر چەندین جار ئەو کەمپە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتووەتەوە.

 شوێنی بۆردومانەکە
شوێنی بۆردومانەکە