دوای پێنج ساڵ ریال مهدرید كۆتایی به مێژووه ڕهشهكهی هێنا
ریال مەدرید لە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە ناسناوی لالیگا میوانداریی ریال بێتیسی کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، مێرەنگی دوای پێنج یاریی لەسەریەک لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ یەکەمجار گۆڵی لە ریال بێتیس کرد.
ریال بێتیس تاکە یانەیه لە مێژووی لالیگا ریال مەدرید لە پێنج یاریی لەسەریەک لە یاریگای خۆی نەیتوانیو بوو گۆڵی لێبکات، لهوهتهی 2017ـهوه ریال مهدرید نهیتوانیبوو له سانتیاگۆ بێرنابیۆ گۆڵ له ریال بێتیس بكات، بهڵام لهو یارییه دوای تەنیا 9 خولەک ڤینیسیۆس جۆنیۆر مێژووی گۆڕی و بە شێوازێکی نایاب ریال مەدریدی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم.
خۆشی یاریزانان و هاندەرانی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ درێژەی نەکێشا، سێرخیۆ کانالێسی یاریزانی پێشووی ریال مهدرید و ئێستای بێتیس لە خولەکی 17 ئەنجامەکەی بۆ بێتیس یەکسان کردەوە.
دوای ئەم گۆڵە ریال مەدرید چەند جارێک خۆی لە گۆڵی میوانەکەی نزیک کردەوە، بەڵام ئامانجەکەی نەپێکا و یارییەکە بە یەکسان بوون بەردەوام بوو.
ڤالڤێردی بووە خێروبەرەکەت بۆ ریال مەدرید، دوای تەنیا خولەکێک لە چوونە ژوورەوەی بۆ نێو یاریگا ئەسیستی کرد و یاریزانی بەڕازیلی رۆدریگۆ گۆڵی دووەمی لۆس بلانکۆسی کرد.
ریال بێتیس چاوی لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود بوون، دواجار یارییەکە کۆتایی هات و ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ریال بێتیسی بردەوە و چوارەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا، بە 12 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە، میوانەکەشی دوای سێ بردنەوەی لەسەریەک بۆ یەکەمجار لەم وەرزەی لالیگا دۆڕا.