دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

 دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌.

ئەمرۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌.

دانیشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر سكاڵای ره‌وتی سه‌در بووه‌، بەهۆی ئەوەی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانیوه‌ لە ماوەی دەستووری خۆیدا سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت و حکومەت پێکبهێنێت.

پێشتر چوار جاری دیکە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ بڕیاری كۆتاییدا و ره‌تیكرده‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.