چیرۆكی ئەو دایك و دوو منداڵەی لە دەستی داعش ھەڵاتن لە تینوا خنكان
K24 - ھەولێر
دانیشتوانی ناوچەکانی شرگات و گوندەکانی دەورەبەری لە ترسی ئەشکەنجەدانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش بۆ ئەو ناوچانە هەڵدێن کە پێشمەرگەی تێدایە بەو هۆیەشەوە چەند کەسێکیان لە رێگە گیان لەدەست دەدەن. بۆ دەربازبوونیشیان هەر کەسێک و بە 5 سەد دۆلار دەگەیەنرێتە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگەز
له كاتی هەڵهاتنیش لە دەستی داعش دوو منداڵ و دایکێک بە هۆی تینویەتییەوە خنکان، کوردستان24 چیرۆکی چۆنیەتی خنکانی ئەو دایک و منداڵانە بڵاو دەکاتەوە.