گۆتێرێش: کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم زۆر نیگەرانی کردم

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كۆچی دوایی شاژنی به‌ریتانیا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، سەرکردایەتییەکەی ئەو سەرنجی جیهانی راکێشابوو.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، زۆر نیگەرانی کردم.

ده‌شڵێت: "سەرکردایەتییەکەی ئەو سەرنجی جیهانی راکێشابوو، ئەو هاوڕێیەکی باشی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، ئەو لە چەند دەیەی رابردوودا پشتیوانێکی بەهێزی گۆڕانکارییەکان بوو".

شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی به‌ریتانیا، كۆچی دوایی كرد و دوای مردنی یه‌كه‌م كار كه‌ كرا، دانانی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاژن (میر چارڵز) بوو بۆ پاشای وڵات.