بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف روونکردنەوە لەبارەی بەڕێوەبەری مزگەوتەکانەوە دەدات
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف رایگەیاند، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، هێرشێکی ناڕەوا کرایە سەر بەڕێوەبەری مزگەوتەکان.
هەواڵەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف لە پەیجی گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور بۆ چارەسەر و گرفتەکانی مزگەوتەکان لەڕووی ئیدارییەوە بڵاوکرابووەیەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف راشیگەیاند، هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوایان کردووەتە سەر بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان دوور کە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و دوور لە پرەنسیپی رۆژنامەگەرییە.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافدا هاتووە، "ئەم خاتوونە بەرپرسی بەشێکە وەك هەموو فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتی هەرێم".
لەبارەی ئەو رەخنانەی کە ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییەکە و ئەو خاتوونە کراوە، ئاماژە بەوەدرا، ئەم خاتوونە هیچ بەرکەوتەیەکی راستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە .