سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەکات

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی سێشەممە 20ـی ئەیلولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە (شێخ فوئاد نەقشبەندی)ـی برای خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ فوئاد نەقشبەندی و خانەوادەکەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەربڕی.