رێبوار تاڵه‌بانی: حزبه كوردستانییه‌كان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رستن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ریفراندۆمدا

K24 - هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رستن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2022، رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140 و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكی تایبه‌ت به ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017 گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی میلله‌تی كورد بووه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و په‌شیمان نییه كه پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی كردووه له شاری كه‌ركووك و شانازی به ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ده‌شڵێت: حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بیانه‌وێت، یان نه‌یانه‌وێت، ئێمه هه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت و دروستی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێیوایه حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌باره‌ی هیچ بابه‌تێكه‌وه ناگه‌نه رێككه‌وتن و دژایه‌تی یه‌كدی ده‌كه‌ن. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو وڵاتان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، تا حزبه سیاسییه‌كان رێكنه‌كه‌ون، ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نابێت.
له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا رێبوار تاڵه‌بانی گوتی: هه‌موو كوردێكه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت كه‌ركووكیییه‌كان له‌ناخی خۆیانه‌وه زۆر دڵخۆشبوون به ده‌نگدان به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، راسته ئێستا بێتاقه‌تین به‌وه‌ی نه‌گه‌یشتینه ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌مانه‌ویست، به‌ڵام نه‌یاره‌كانیشمان زۆر ناره‌حه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندوممان ئه‌نجامداوه.