ھەردی سیامند ھەولێری جێھێشت

یاریزانی ھێڵی بەرگری یانەی ھەولێر ھەردی سیامند ریزەكانی یانەی ھەولێری جێھێشت و پەیوەندی به‌ یانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی عێراقی كرد.

 دەرنگایی شەوی رابردوو لە یەكێك لە كافتریایه‌كانی شاری ھەولێر گرێبەستێك لە نێوان ھەردی سیامند و یانەی مینا واژوكرا، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان 24 ھەردی سیامند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق پەیوەندیم كردووە بە یانەی مینای شاری بەسرا، گرێبەستەكەشم بۆ ماوەی یەك وەرزە لە ریزی ئەو یانەیە.

ھەردی سیامند له‌ باره‌ی جێھشتنی یانەی ھەولێر ده‌ڵێت: بۆ من هه‌ستێكی زۆر ناخۆش بوو، بەڵام ئیدارەی یانەكە لە دوای تەوبوونی یارییەكانی وەرزی رابردووی خولی عێراق ھیچ قسەیەكیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم لەگەڵ نەكردم، بۆیە منیش بریاری رۆیشتنم دا لە یانەی ھەولێردا.

 بە گوێرەی زانیارەكانی كوردستان24 ئیدارەی یانەی مینا لە ئێستادا لە ھەولێرن بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی ھەولێر رازی بەكەن تاكو ھەردوو یاریزان كۆسرەت بایزو فەرحان شكوریش بە ھەمان شێوەی ھەردی ببنە ریزی یانەی مینا.

هه‌ردی سیامه‌ند، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی بروسك و زاخۆ كردووه‌.