100 په‌رله‌مانتاری عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران داوای دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیكانی هه‌رێمی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرایكرد، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كردووه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت، هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا هیچ په‌یامێكیان رانه‌گه‌یاندووه و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
رۆژی پێنجشەممە (29ی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، كرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی داوه‌ته ئه‌و وڵاته.
ماوه‌ی حه‌فت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه، پردێ و زرگوێز، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.