چەند رێگایەکی بەغدا داخران
K24 – هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی بەغدا بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتووەتەبەر و بەشێک لە رێگاکانی ناو شاری بەغدایان داخست.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/10/2022، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رێگریكردن له هه‌ر جموجۆڵێكی نه‌خوازراو و خۆپیشاندانی خه‌ڵك، رێگای هه‌شت به‌رزه‌پردیان له به‌غدای پایته‌خت به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به كۆنكرێت و هێزی ئه‌منی داخستووه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له پردی كۆماری، سنه‌ك، شه‌هیدان، ئازادی، باب موعه‌زه‌م، موعه‌له‌ق، یاریگای نێوده‌وڵەتی شه‌عب، تالیبیه و رێگای قادسیه به‌ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی نسوور داخستوون.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.
هه‌ر یه‌ك له فراكسیۆنی ئیشراق كانوون و ئیمتیداد رایده‌گه‌یه‌نن، نابنه به‌شێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
فراكسیۆنی ئشراقه كانوون رایگەیاندووە، به‌شداری له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا ناكه‌ن و وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی كارا ده‌بینه چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد ئاماژەی بەوەکردووە، به‌شداری له دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت.