کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

باڵه‌خانه‌ی ه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
باڵه‌خانه‌ی ه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هەولێر:

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ دواخرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ كاتژمێر 1:00ـی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخرا.

رۆژی سێشه‌ممه‌ (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد وه‌ك كاتی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

لە راگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیارماندا به‌كشاندنەوه‌ی هه‌ڤاڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ كاندیدکردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

هەروەها فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كەی پارتی کرد بۆ كشاندنه‌وه‌ی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاڵپشتیكردن له‌ كاندیدكردنی له‌تیف ره‌شید وه‌ك كاندیدێكی هاوبه‌شی نێو ماڵی كوردی بۆ ئه‌و پۆسته‌.