نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌كات و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له تویتێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیستانبوڵی كرد و سه‌ره‌خۆی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "ئیدانه‌ی هێرشه ئیستانبوڵ ده‌كه‌م كه پێده‌چێت هێرشێكی تیرۆریستی بێت. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".
كاتژمێر4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن وایی ئه‌و شاره‌وه بڵاوكرایه‌وه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له چوارچێوه‌ی كارێكی تیرۆریستی راگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داواكاری گشتی ئیستانبوڵیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌نگه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كارێكی تیرۆریستی بێت.