ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی بەرزبووەوە
K24 - هەولێر:
ژمارەی قوربانییانی تەقەینەوەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بۆ نۆ کەس بەرزبووەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە ماڵی هاووڵاتیەک له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندارن.
ئاماژە بەوەشدرا، ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان ژن و منداڵن و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانی ته‌رمی قوربانییەکانن له ژێر داروپه‌ردووی خانووه داڕماوه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی راسپارد، کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.