زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی چاكسازی زڕكا ده‌ستگیركرا
K24 - دهۆك:
دوای هه‌ڵاتنی زیندانیێک له چاکسازی زڕکا لە دهۆک بۆ شوێنێکی نادیار، ئه‌مڕۆ له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، موحەممەد حەسەن، بەڕێوبەری چاکسازی زڕکا بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه لە گوندی کوچینای سەر بە ئاکرێ دەستگیربکەن و بیگەڕێننەوە بۆ زیندانەکە.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی زڕكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تەنها چوار مانگ لە حوکمی تاوانبارەکە مابوو و دواتر ئازاد دەکرا، به‌ڵام ده‌رفه‌تی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی چاكسازییه‌كه وه‌رگرتووه و هه‌ڵاتووه.
موحەممەد حەسەن راشیگەیاند، ئه‌و زینداییانه‌ی حوكمه‌كانیان سوكه لە چاکسازییەکەیان مافی کارکردن بە پارەیان هه‌یه، ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه‌ش، لەناو حەرەمی چاکسازییەکە کاری جووتیاری دەکرد و لە بەرامبەردا بڕە پارەیه‌کی وەردەگرت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و زیندانییه، به‌ریوه‌به‌ری چاكسازی زڕكا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لە هەندێک بەشی چاکسازییەکە خەریکی نۆژەنکردنەوەن بۆیه به‌شێك لە سیمی زیندانەکەیان هەڵداوەته‌وه، ئه‌و زیندانییه‌ش به هه‌لی زانیوه و ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له زیندانه‌كه هه‌ڵاتووه.
بەپێی زانیارییەکانی په‌یامنێری کوردستان 24، زیندانیەکە تەمەنی 56 ساڵە و خاوه‌نی دوو ژنه، پێش هەشت مانگ به تۆمه‌تی دزیکردن دەستگیرکراوە و به 14 مانگ زیندانیكردن حوكمدراوه.