شۆك...كریستیانۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كه‌ریم بێنزێما بگرێته‌وه.
میگێل سانچێز رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه خۆرخێ مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به گرێبه‌ستێك بۆ 6 مانگ بگه‌ڕێنێته‌وه ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ئێستا بیر له‌م بابه‌ته ده‌كاته‌وه و به بژارده‌یه‌كی باشی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ شوێنی بێنزێما بگرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌ستێره فه‌رنسییه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه ئێستا له مۆندیال دووركه‌وتووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت تا 3 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه میدیاییه زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بپۆشێته‌وه، چونكه به ئاشكرا ده‌ڵێت: ئاستی پێشكه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه سفره و ره‌خنه‌ی توندیش له راهێنه‌ر ده‌گرێت و قسه‌ی به خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه‌ش گوت.
دوای چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی كریستیانۆ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد وێنه‌كانی كریستیانۆ له‌سه‌ر دیواری یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد هێنرایه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مان یونایتد، له كاتێكدا ته‌نیا 6 مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان ماوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشتر 438 یاریی به درێسی ریال مه‌درید كردووه، 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه.