له‌باره‌ی ده‌رمانی ئۆنڵاینه‌وه وەزارەتی تەندروستی هۆشدارییه‌كی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، خۆیان له كڕینی ده‌رمانی ئۆنڵاین به‌دووربگرن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: چەند بەرھەمێکی ساختە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلامیان بۆ دەکرێت و لە رێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنکەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران/ بازگەی بێخال دەستییان بەسەرداگیرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھاوڵاتییان ئاگاداردەكاته‌وه، بە ھەموو شێوەیەک خۆیان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دووربگرن و نەکەونە ژێر کاریگەری رێکلام و پروپاگەندە ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن که یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.