پۆستی وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی عێراق یەکلادەکرێنەوە

K24 - هەولێر: 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەغداوە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمشەو پۆستی وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی عێراق یەکلادەکرێنەوە. 

ئەو دوو پۆستە وەزارییەی بەغدا، پشکی کوردە و پێشتر لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان یەکلانەکرابوونەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی کوردستان24، بەنگین رێکانی دەبێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ده‌ره‌وه‌ پشكی نه‌ته‌وه‌ی كوردن له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وا بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ژینگه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش بۆ كورد یه‌كلابكرێنه‌وه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش 17 كورسی هه‌یه‌ و به‌ هه‌ردووكیانه‌وه‌ 48 كورسی نوێنه‌رانیان هه‌یه‌.

رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و  رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21  وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.