نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری‌کرا

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، گۆڕانکارییان لە خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا کردووە و نرخی کارەباش بۆ مانگی رابردوو لە نێوان ١٣ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (چواری کانوونی یەکەم) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە ٥٧ دینار بۆ مانگی (١١) تشرینی دووه‌م دیاریكرا، كه به تێكڕایی موەلیدەی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان، لەنێوان ٢٢٠ بۆ ٢٦٦ کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ١٣ هەزار بۆ ١٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەندێک لە موەلیدەکان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ یەکی شەو هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی نەبووبێت، کاریانکردووە، بۆیە نرخی ئەمپێرێک کارەبای ئەو موەلیدانە لە نێوان ١٥ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت، ئەوەش وادەکات نرخی کارەبای موەلیدە لە نێوان گەڕەکەکاندا جیاواز بێت.
بۆ ئەم مانگەش (کانوونی دووەم) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، خشتەی پێدانی کارەبای بەمشێوەیە دیاریکردووە، "لە كاتژمێر ٦:٣٠ـی بەیانی بۆ ٨ـی به‌یانی و كاتژمێر یەکی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ یەکی شه‌و، لەو ماوەیەدا هه‌ركاتێک كاره‌بای نیشتمانی کوژایەوە، موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینبكەن، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".