ژاپۆن بودجەی بەرگری دوو هێندە زیاد دەکات

.
.

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بودجەی بەرگری وڵاتەکەی لە لە %1ی بودجەی گشتییەوە بۆ لە %2ی زیادکرد.

فۆمیۆ کیشیدا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بڕیاریدا لە بودجەی گشتی ئەمساڵ 43 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی کە دەکاتە 300 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ وەزارەتی بەرگری خەرجبکات، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە بۆ دوو هێندە زیادیکردووە.

هەروەها، بەپێی پڕۆژەیاسایی بودجەی بەرگی ژاپۆن، ئەو وڵاتە لەساڵی داهاتوودا 800 مووشەکی تۆماهۆک لە ئەمەریکا دەکڕێت.

زیادکردنی بودجەی بەرگری ژاپۆن لە کاتێکدایە، دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیا، نیمچە دوورگەی کۆریا و دوورگەی تایوان لە خراپیدایە و مەترسی روودانی جەنگ لە ناوچەکەدا هەیە.