بێنزێما كۆتایی به چیرۆكی خۆی لهگهڵ فهرهنسا هێنا
كهریم بێنزێمای هێرشبهری فهرهنسی، كۆتایی به چیرۆكهكهی هێنا و بهدڵشكاوی وازهێنانی له یاریی نێودهوڵهتی راگهیاند.
کەریم بێنزێما سەرەڕای چارەنووسێکی گەورە و بردنەوەی کۆمەڵێک ناسناوی گەورە و تاکەکەسی لەگەڵ یانەکانی لیۆنی فەرەنسی و ریال مەدریدی ئیسپانی، بەڵام یەکێک بوو لە بێبەخترین یاریزانەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، لە مۆندیالی 2014 بۆ یەکەمجار بەشداری مۆندیالی کرد و لە چارەکی کۆتاییەوە ماڵئاواییان کرد، بەهۆی چەند کێشەیەکیش لە مۆندیالی 2018 بانگهێشت نەکرا و لە بەرزکردنەوەی ناسناوی ئەو مۆندیالە بێبەش بوو، ئەمجارە بەر لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر پێکان بەرۆکی گرت و لەم مۆندیالە دابڕا و لە بردنەوەی مێدالیای زیو بێبەش بوو.
چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە بێنزێما دەیتوانی لە قۆناغی 16ـەوە یاریی بکات، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ دیدیێ دیشامپی راهێنەر ئەم یاریزانە بە تەواوەتی لە مۆندیالی قەتەر دابڕا، بێنزێما دوای بێهیوابوون، خاڵێکی لە کۆتایی چیرۆکەکەی دانا و لە تەمەنی 35 ساڵی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا راگەیاند.
بێنزێما لە تویتەری خۆی لەگەڵ دانانی وێنەیەکی بە درێسی فەرەنسا پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "هەموو توانایەکم بەکارهێنا و هەڵە کرا بۆ ئەوەی بگەمە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ لێی دەژیم، شانازی بەوە دەکەم".
بێنزێما لە درێژەی پەیامەکەی دەشڵێت: "من چیرۆکەکەم نووسیەوە، ئێستاش چیرۆکەکەمان کۆتایی هات".
كهریم بێنزێما له كاروانی وهرزشی خۆی 97 یاریی به درێسی ههڵبژاردهی فهرهنسا كردووه، 37 گۆڵ و 20 ئهسیست و 1 ناسناوی بردووهتهوه، تهنیا 5 یاریشی له مۆندیال كردووه، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی ههیه.