گروپه چه‌كداره‌كانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن كه ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هێزی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ كاری راوێژكاری و راهێنان گۆڕدرا، گروپه چه‌كداره‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكردووه، به‌جۆرێك سه‌ركرده‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گومانیان له‌وه‌یه حكومه‌تی پێشووی مستەفا كازمی رێككه‌وتنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی ده‌ستیپێكردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌وڵده‌دات ئه‌م پرسه له‌م ساته‌دا نه‌وروژێنێت.
مه‌حمود حه‌ییانی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێیوایه پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی مسته‌فا كازمییه‌وه ته‌نیا هه‌ڵمه‌تی میدیایی بووه، چونکە ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و هێزانه له‌عێراقدا بوونیان هه‌یه.
حه‌ییانی ده‌ڵێت، "حكومه‌تی نوێی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه ده‌كات و پشتیوانییه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیشی له‌گه‌ڵدایه و ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیەیە بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌م پرسه به‌ده‌ر نابێت له گوشار و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، به‌ڵام ناكرێ به‌رانبه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق بێده‌نگی بنوێنین".
هاوكات سه‌جاد سالم ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه، حكومه‌تی سوودانی نایه‌وێت پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ست بدات، ئه‌مه‌ش دوای پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی باڵیۆز و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دێت كه بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
سه‌جاد ده‌ڵێت، "داواكاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له میدیاكانه و ئەمەش بۆ راکێشانی سۆزی خەڵک و سوودوەرگرتنە لێی، لە کاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و په‌رله‌مان."
ئیحسان شه‌ممه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی بیرمه‌ندانی سیاسی ئاشكرای ده‌كات، ئێستا دۆخه‌كه جیاوازه و حكومه‌تی ئێستا سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، کە باش ئاگاداری بوونی ئەو هێزانەیه، "به‌ڵام له‌ترسی رەفتار و گوشارە سیاسییه‌كان، خۆی لە چوونە ناو ئەم دۆسیەیە بەدوور دەگرێت."
شه‌ممه‌ری ده‌ڵێت، "سوودانی درک بەوە دەکات په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێویستییه‌كی حه‌تمییه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی پاڵپشتی هەواڵگری، لۆجستی و هێرشی ئاسمانییه‌كانیشدا بۆ پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كان به‌گرنگ ده‌زانێت.