به ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ئه‌فغانستان 20 كوژراوی لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان له كابول، 20 كه‌س كوژران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی ئه‌فغانستان راشیگه‌یاند، خۆكوژه‌كه هه‌وڵیداوه بچێته ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، به‌ڵام رێگری لێكراوه و له ده‌ره‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، بووه هۆی كوژرانی 20 كه‌س و برینداربوونی 9 كه‌سی دیكه.
له‌مباره‌یه‌وه خالید زدران، گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4:00ـی دوای عه‌سری ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م/2023) روویداوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
له رێگه‌ی پێگه میدیاییه‌كانی خۆیان، داعش به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی له ئه‌ستۆگرت.