ئەمه‌ریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار راگەیاند

ئەمه‌ریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار راگەیاند
ئەمه‌ریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار راگەیاند کە تانکی تێدانییە.

بەگوێره‌ی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، ئیدارەی بایدن لە پاکێجی نوێی هاوکارییەکانیدا بۆ ئۆکرانیا، ژمارەیەک زرێپۆشی جیاواز و ژمارەیەک موشەکی هایمارس و کۆمەڵێکی دیکە کەرەستەی سەربازی بۆ كیێڤ دەنێرێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باسی لەوەشکردووە، بەپێی پاکێجە نوێیەکەی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا، لەماوەیەکەی کەمی داهاتوودا 53 زرێپۆپشی دژە مین و350 زرێپۆشی هامڤ و 8 سیستەمی دژەی ئاسمانی رەوانەی کێیڤ دەکات.

شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له‌ 24ی شوباتی ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و هاوكاری ماددی و سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.