فەرەنسا و ئەڵمانیا لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەکان هاوکاری یەکدی دەکەن

هەردوو وڵات رێكکەوتنێکیان واژۆکرد
ئاڵای فەرەنسا و ئەڵمانیا
ئاڵای فەرەنسا و ئەڵمانیا

K24 - هەولێر:

وەزیرانی ناوخۆی فەرەنسا و ئەڵمانیا رێكکەوتنێکیان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنورەکانی هەردوو وڵات واژۆکرد.

لە میانەی کۆبوونەوەیان لە پاریس هەریەکە لە جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا و نانسی فێریز هاوتا ئەڵمانییەکەی رێیککەوتن لەسەر چاودێریکردنی سنوورەکانیان و رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی هیچ بەڵگەنامەیەکی مانەوە و یاساییان لە ئەوروپا نییە.

هەر بەپێی رێککەوتنەکەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، هێزە سنورییەکانی هەردوولا هاوکاری یەکدی دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەکان و ئەو باندانەی کارییان گواستنەوەی پەنابەری نایاساییە بۆ ئەوروپا.