ریال مه‌درید گورزێكی به‌ركه‌وت
فێرلان مێندی بە فەرمی دوو مانگ لە ریال مەدرید دوور دەکەوێتەوە و له هه‌ر 3 كلاسیكۆیه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه داده‌بڕێت.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە فێرلان مێندی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌یان پێکانی هەیە لە قاچی چەپی و بۆ ماوەیەکی درێژ ناتوانێت یاریی بکاتەوە.
پێکانەکەی مێندی قوڕسە و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی دوو مانگ لە ریال مەدرید دادەبڕێت، بەم هۆیەوە مێندی لە یازدە یاریی یانەکەی لە خول و پاڵەوانییەتیە جیاوازەکان دادەبڕێت، جگە لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان، لە نێوانیاندا سێ یاریی کلاسیکۆیە بەرامبەر بارسێلۆنا و ناتوانێت یاریی بکات.
فێرلاند مێندی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆنی فه‌ره‌نسا به به‌های 48 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له كۆی 129 یاری، 5 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه.