50 فەڵەستینی لە بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا گیانیانلەدەستداوە

50 فەڵەستینی لە بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا گیانیانلەدەستداوە
50 فەڵەستینی لە بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا گیانیانلەدەستداوە

K24 - هەولێر:

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی ناسراو بە وەفا بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی سنووری تورکیا و سووریاوە، 50 هاووڵاتی فەڵەستینی لەو دوو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه‌ بڵاویشیکردەوە، ئەو فەڵەستینیانەی لە تورکیا و سوریا گیانیانلەدەستداوە، زۆرینەی پەنابەربوون و ژمارەیەکیشیان بەخێزانەوە گیانیانلەدەستداوە.

باسی لەوەشکردووە،  زۆرترین فەڵەستینی لە سووریا لەهەریەکە لەپارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب و جەبلە، هه‌روه‌ها  به‌شێكی دیكه‌شیان لەپارێزگاکانی مەڕەش و دیلۆک له‌ توركیا، گیانیانلەدەستداوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)،  بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.

 بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.