نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر-به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له په‌راوێزی چالاكییه‌كانی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵی 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئالنگارييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێكران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵي خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕابوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئالنگارى و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و رێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.