سوودانی: به‌رده‌وامده‌بین له سه‌قامگیركردنی بازاڕی دراو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له به‌رده‌وامیدان به رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕی دراو ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سوودانی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كان و رابیته‌ی بانكه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه و جه‌ختی له به‌رده‌وامیدان به رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕی دراو كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوودانی دووپاتیكرده‌وه، له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن، كه هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردنی بازاڕی دراو ده‌ده‌ن و جه‌ختی له جێبەجێکردنی چاکسازی دامەزراوەیی و ئابووری وەك خاڵی دەستپێك بۆ چاکسازیی گشتگیر لە پێکهاتەی دەوڵەتدا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چاكسازیكردن له سێكته‌ری ئابووری و به‌ره‌وپێشبردنی دۆخی ئابووری له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.