ستۆڵتنبێرگ: دەستپێشخەری ئاشتی چین بۆ قەیرانی ئۆکرانیا پشتپێبەستراو نییە

K24 – هه‌ولێر:
لە ساڵڕۆژی دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، سكرتێری گشتی په‌یمانی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستپێشخەری ئاشتی چین بۆ قەیرانی ئۆکرانیا پشتپێبەستراو نییە، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە سەرکۆنەی ئەو جەنگەی نایاساییەی ئۆکرانیا بکەن و واژووی هاوڕێیەتی درێژخایەنییان لەگەڵ رووسیادا هەیە.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییەکانی چین بۆ رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێشتا هیچ بەڵگەیەک روون نه‌بووه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەی بینیومانە دەرخەری ئەوەن، چین رەنگە بیەوێت هاوکاری سەربازی رووسیا بکات.
ده‌شڵێت: نابێت چین هاوكاری رووسیا بکات، چونکە ئەوان ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تین و پێویستە پابەند بە یاساکانەوە بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.