ئایفۆن 14 یان گالاکسی ئۆڵترای 23 لە کێبڕکێی خێرایی براوەن؟

K24 - هەولێر 

پرۆسێسەری نوێی سناپدراگنی هەشت جێن دوو پێدەچێت رکابەرێکی گەورەی ئەی 16ـی ئایفۆن بکات.

لە ڤیدیۆیەکی نوێی چەناڵی یوتیوبی PhoneBuff هەردوو مۆبایل تاقیکردنەوەی خێراییان بۆ دەکرێت، بە تاقیکردنەوەی کردنەوە و داخرانی ئەپەکان،و دووبارە لۆد کردنەوەیان بۆ جاری دووەم، بەپێی ئەو تاقیکردنەوەیە بێت، پێدەچێت هەردوو مۆبایل بە سەدای چرکە جیاوازیان هەبێت.