تره‌مپ: واشنتن له ناتۆ زیاتر پاره‌ی بۆ ئۆكرانیا ته‌رخانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر بۆ پاڵپشتیكردنی كیێڤ ته‌رخان ده‌كات به‌راورد به وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، "هه‌رچه‌ند ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌و وڵاتانه گرنگتره له ئه‌مه‌ریكا."
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، تره‌مپ له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارتی كۆماری ئه‌مه‌ریكا گوتی، "ئێمە کێشەیەک بۆ جیهان چارەسەر دەکەین کە بۆ خۆیان چارەسەری ناکەن، وامان لێدەکەن وەبەرهێنان له پاره‌دا بكه‌ین، دەزانن باسی چی دەکەم، سەیری ئۆکرانیا بکەن، هەموومان نیگەرانین لەو بارەیەوە، بەڵام بۆچی وڵاتانی ناتۆ پاره خه‌رج ناكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌رجی ده‌كه‌ین."
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه 140 ملیار دۆلارمان بۆ ئۆكرانیا ته‌رخانكرد، وڵاتانی ناتۆش بڕێكی كه‌م پاره‌یان ته‌رخان كردووه، ده‌زانن ئێمه هه‌موومان ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن ببینین، به‌ڵام بۆ ئه‌وان گرنگتره له‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگتر بێت.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022، ئۆكرانیا هاوکارییەکی زۆری دارایی و سەربازی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەرگرتووە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا چه‌ندین جار دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "رووسیا پلانی نییە زەوییەکانی ئۆکرانیا داگیربکات و ئامانجی ئێمه پاراستنی ئەو کەسانەیە کە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن کیێڤەوە تووشی گۆشەگیری و جینۆساید بوونه".