له‌ سنووری خورماتوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێگه‌ی داعشی بۆردوومانكرد

له‌ سنووری خورماتوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێگه‌ی داعشی  بۆردوومانكرد
له‌ سنووری خورماتوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێگه‌ی داعشی بۆردوومانكرد

K24 – گه‌رمیان:

فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی پێگەی گرووپە چەکدارەکانی داعش لە سنووری خورماتوو ده‌كات.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی زنجیرە چیاکانی پشتی دووز و ناوچەی داودەی نێوان کفری خورماتووی کرد، کە ماوەی چەند ساڵیکە بووەتە پێگەی گرووپە چەکدارەکانی داعش.